ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره پێشكه‌شی نیمار ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاماده‌یی نیشانداوه گرێبه‌ستێك پێشكه‌شی یانه‌ی پاریس سانجێرمان بكات بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای به‌رازیلی وئه‌ستیچره‌ی یانه پاریسییه‌كه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌ییان نیشانداوه بڕی 130 ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ گاریس بێڵ یان جه‌یمس رۆدریگێزبۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی نیمار .
له‌لایه‌كی تره‌وه رۆژنامه‌ی ماركا ئاشكرای كردووه كه پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و یاریزانه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی یاریگا .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه نیمار له‌م هاوینه‌دا به ئه‌گه‌رێكی زۆر یانه پاریسییه‌كه جێده‌هێڵێت .
PM:12:29:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5804
جار خوێنراوه‌ته‌وه