ڤیدیۆ.. ئه‌رجه‌نتین و پاراگوای به‌رامبه‌ربون
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له دووه‌م یاری خۆیدا له پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا نه‌یتوانی بردنه‌وه تۆماربكات وله‌گه‌ڵ پاراگوای به گۆڵێك به‌رامبه‌ر بوو .
له دووه‌م یاری خۆیدا له كۆمه‌ڵه‌ی بی وله یاریگای ماجالیس ئه‌رجه‌نتین رووبه‌رووی پاراگوای بوه‌وه ویارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كه‌ی پاراگوای ریچارد سانچێز له خوله‌كی 37 تۆماری كرد و گۆڵه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتینیش مێسی به لێدانی سزا له‌خوله‌كی 57 تۆماری كرد .
له ئێستادا ئه‌رجه‌نتین خاوه‌ن یه‌ك خاڵه وله یاری داهاتوو دا رووبه‌رووی قه‌ته‌ر ده‌بێته‌وه و جگه له سه‌ركه‌وتن هه‌موو ئه‌نجامێكی تر ئه‌رجه‌نتین له پاڵه‌وانێتییه‌كه دوور ده‌خاته‌وه .
AM:10:35:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7372
جار خوێنراوه‌ته‌وه