په‌یامێكی گرنگی مێسی بۆ هانده‌ران پاش به‌رامبه‌ربونیان له‌گه‌ڵ پاراگوای
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه په‌یامێكی گرنگ ئاراسته‌ی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات پاش یه‌كسانبوونیان به‌رامبه‌ر پاراگوای .
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ مێسی وتی: ئه‌زانین دۆخه‌كه‌مان باش نییه ، به‌ڵام تیپه‌كه‌مان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانه كه هه‌ر گیز خۆ به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن ، ده‌بێت سه‌رمان به‌رزبكه‌ینه‌وه‌و بیرمان لای یارییه‌كه‌ی قه‌ته‌ر بێت تا ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر بكه‌ین .
مێسی وتیشی : له 15 خوله‌كی سه‌ره‌تا زۆر باش بوین و تۆپ زیاتر لای ئێمه بوو ، به‌ڵام له‌دوای تۆماركردنی گۆڵێك له‌سه‌رمان هه‌مو شتێك پێچه‌وانه بوه‌وه .
له كۆتایشدا مێسی وتی : ئه‌مرۆ ئێمه بۆ بردنه‌وه هاتبوین به داخه‌وه ئه‌وه ڕووینه‌دا وچانسمان نه‌بوو، به‌ڵام له ئێستاوه ده‌بێت بیرمان لای یارییه‌كه‌ی قه‌ته‌ر بێت تا ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا تۆماربكه‌ین و بگه‌ینه قۆناغی داهاتوو.
AM:10:19:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3184
جار خوێنراوه‌ته‌وه