‌بە فەرمی میلان راهێنەری نوێی دیاری كرد

وێستگە سپۆرت-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی میلانی ئیتاڵی گرێبەستی لەگەڵ ماركۆ جیامپاولۆی راهێنەری یانەی سەمپەدۆریای كردە راهێنەری یانەكەی . 

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ئەی سی میلان ئاشكرای كردووە كە بە فەرمی گرێبەستیان بۆ ماوەی دوو وەرز لەگەڵ جیامپاولۆی راهێنەری یانەی سامپەدۆریا واژوو كردووە تا 2021 ولەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی گرێبەستەكە بۆ ساڵی دواتریش .

لە بەیاننامەكەدا یانەی میلان ئاماژەی بەوە كردووە كە لە نۆی مانگی حەوت ئەو راهێنەرە یەكەم راهێنان لەگەڵ یاریزانەكانی بۆ وەرزی داهاتوو ئەنجام دەدات .

لە بەیاننامەكەدا میلان باسی موچەی ئەو راهێنەرەی نەكردووە بەڵام بە پێی سەرچاوەكان ساڵانە یەك ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت . 


PM:10:22:19/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌