ریاڵ مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌كاته قوربانی له پێناو گواستنه‌وه‌ی ئه‌ریكسندا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتنهام ئاماده ده‌كات .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی زه‌سه‌نی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی شاهانه ئاماده‌یی نیشانداوه بڕی 45 ملیۆن پاوه‌ند و دانی سیبایۆس ی یاریزانی یانه‌كه‌ی بداته یانه‌ی تۆتنهام له‌به‌رامبه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی كریستیان ئه‌ریكسندا .
له ماوه‌ی رابردوودا زیدان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه سیبایۆس له ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی دایه بۆ وه‌رزی داهاتوو ، هاوكات ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ره‌نسییه به تواناكانی ئه‌ریكسن سه‌رسامه‌و داوای له كارگێڕی یانه‌كه‌ی كردووه هه‌ولچی جدی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی تواناكانیدا بده‌ن .
AM:10:09:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5392
جار خوێنراوه‌ته‌وه