سبه‌ینێ یاریزانێكی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێته یاریزانی ئیڤه‌رتۆن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنی ئینگلیزی به ته‌واوی نزیكه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری تواناكانی ئه‌ندریه گۆمێزی پرتوگالی ویاریزانی به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ستبهێنێت .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی رازی بووه به یه‌كجاری ده‌ستبه‌رداری تواناكانی گۆمێز بێت له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ئیڤه‌رتۆنی ئینگلیزی .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه سبه‌ی چوارشه‌ممه به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه بۆ میدیاكان ئاشكرا ده‌كرێت و گواستنه‌وه‌كه‌ش بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ له‌سه‌ر یانه ئینگلزییه‌كه ده‌كه‌وێت.
گۆمێز وه‌رزی پێشوو به‌خواستن رویكرده ئیڤه‌رتۆن وتوانی ئاستێكی به‌رز له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه پێشكه‌ش بكات هه‌ر ئه‌م ئاسته به‌رزه‌ش وای له به‌رپرسانی ئیڤه‌رتۆن كردووه به یه‌كجاری بیگوازنه‌وه .
AM:01:02:19/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3808
جار خوێنراوه‌ته‌وه