‌پاریس دەستبەرداری نیمار دەبێت بۆ ریاڵ مەدرید بە مەرج

وێستگە سپۆرت-

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی ئامادەیە دەستبەرداری تواناكانی نیمار داسێلڤای بەرازیلی وئەستێرەی یانەكەی بێت بۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەڵام بە مەرجی ئەوەی كە كاسمیرۆی بەرازیلی بخاتە نێو گرێبەستەكەوە .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی میرەری بەڕیتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەی نیشانداوە دەستبەرداری تواناكانی نیمار بێت بۆ یانەی ریاڵ مەدید بەڵام بە مەرجی ئەوەی كە ریاڵ 220 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی پاریس سانجێرمان لەگەڵ كاسمیرۆ ی بەرازیلی و یاریزانی ناوەندی یانەكە . 

جێگەی ئاماژەیەزۆرێك لەسەر چاوەكان جەختدەكەنەوە كە نیمار دەگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە 


PM:07:53:18/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 8052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری