به فه‌رمی ریاڵ مه‌درید واده‌ی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی راگه‌یاند
وێستگە سپۆرت-
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید واده‌ی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی فه‌رمی له‌گه‌ڵ فێرلاند مێندی به‌رگریكاری لیۆن و ناساندنی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندن راگه‌یاند .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی شاهانه ئاشكرای كردووه كه سبه‌ی چوارشه‌ممه كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌رۆ به كاتی ئیسپانیا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فێرلاند مێندی واژوو له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كات و هاوكات به میدیاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌ناسێنرێت .
چاوه‌ڕێش ده‌كرێ مێندی پێش واژووكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی پشكنینه پزیشییه‌كان به ته‌واوی ئه‌نجام بدات .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه مێندی له یانه‌ی لیۆنه‌وه به‌رامبه‌ر 45 ملیۆن یۆرۆ رویكرده یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ پێنج ملیۆنی تر وه‌كو پاداشت له ئه‌گه‌ری به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كاندا .
PM:05:59:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 13592
جار خوێنراوه‌ته‌وه