به‌رشه‌لۆنه وڤالێنسیا گه‌یشتنه رێكه‌وتن
وێستگە سپۆرت-
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤالێنسیا گه‌یشتۆته رێكه‌وتن بۆ ئاڵوگۆڕپێكردنی سیلیسین ونیتۆ .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی جه‌ختده‌كاته‌وه كه هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وڤالێنسیا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی تا ئه‌وه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه سیلسینی گۆڵچی دووه‌می خۆی بداته یانه‌ی ڤالێنسیا وهاوكات یانه‌ی ڤالێنسیاش نیتۆی گۆڵچی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رشه‌لۆنه له‌ده‌ست بدات .
مۆندۆ جه‌ختده‌كاته‌وه نیتۆ له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌بێت گۆڵچی دووه‌می تیپه‌كه له دوای تیر شتیگن ، به‌ڵام هه‌لی ئه‌وه له به‌رده‌م سیلسین هه‌یه ببیته گۆڵچی یه‌كه‌می شه‌مشه‌كوێره‌كان .
له كۆتاییشدا مۆندۆ نوسیویه‌تی ئه‌م گرێبه‌سته به ته‌واوی نزیكه له ئه‌نجامدان .
PM:05:50:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5516
جار خوێنراوه‌ته‌وه