به‌رشه‌لۆنه رازی بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی بفرۆشێت به لیڤه‌رپوڵ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ره‌زامه‌ندی نیشانداوه كه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی عوسمان دیمبلی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بێت بۆ
لیڤه‌رپوڵ به‌ڵام به مه‌رج .
پێگه‌ی تیم تۆكی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه ره‌زامه‌ندی ئه‌وه‌یان نیشانداوه كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی عوسمان دیمبلی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌یان بن بۆ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه یانه ئینگلیزییه‌كه بڕی 95 ملیۆن پاوه‌ند بداته بلۆگرانا له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربون له دیمبلی .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هاوینی 2017 یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه عوسمان دیمبلی له دۆرتمۆنده‌وه به‌رامبه‌ر 90 ملیۆن پاوه‌ند گواسته‌وه ریزه‌كانی وبه‌ڵام وه‌كو پێوست سودی له تواناكانی وه‌رنه‌گرتووه .
PM:03:41:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7640
جار خوێنراوه‌ته‌وه