به وێنه... به فه‌رمی ریاڵ مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی تری به هانده‌ران ناساند
وێستگە سپۆرت-
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی رۆدریگۆ گۆسی به‌ڕازیلی وهێرشبه‌ری پێشووی یانه‌ی سانتۆسی به میدیاكان و هانده‌ران ناساند .
به فه‌رمی ئه‌مرۆ رۆدریگۆ پشكنینه پزیشییه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا وهاوكات به ئاماده‌بونی پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی كرد وبه میدیاكان و هانده‌ران ناسێنرا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هاوینی پێشوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌ی سانتۆس به‌رامبه‌ر45 ملیۆن یۆرۆ گه‌یشته رێكه‌وتن .
له لێدوانێكیشیدا پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه وتی رۆدریگۆ یاریزانێكی زۆر لێهاتوو و یانه‌كه‌مان هه‌میشه هه‌وڵده‌دات یاریزانی به‌م چه‌شنه به‌هره‌مه‌ند بگوازێته‌وه تا داهاتووی تیپه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنیات بنێت .
PM:03:19:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3524
جار خوێنراوه‌ته‌وه