له كۆتاییدا ریاڵ مه‌درید به داوای یانه ئیتاڵییه‌كه رازی بوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر رۆشتنی جیمس رۆدریگیز بۆ یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی.
جیان لوكا دی ماریزیۆی رۆژنامه‌نوسی به ناوبانگی ئیتاڵی جه‌خت ده‌كاته‌وه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رازی بووه به‌وه‌ی كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا به‌خواستن جه‌یمس رۆدریگێزی كۆڵمبی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی بداته‌یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی و دوای ئه‌م وه‌رزه‌ش مافی كڕینه‌وه‌ی یه‌كجاری بداته یانه ئیتاڵییه‌كه .
هاوكات ئه‌و رۆژنامه‌نوسه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه ناپۆلی بۆ ئه‌و وه‌رزه 10 ملیۆن یۆرۆ ده‌داته یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وله دوای كۆتاییهاتنی ئه‌و وه‌رزه‌ش یانه ئیتاڵییه‌كه بۆی هه‌یه به یه‌كجاری وبه‌رامبه‌ر 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ریزه‌كانی .
PM:12:40:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 12984
جار خوێنراوه‌ته‌وه