ئه‌ستێره‌یه‌كی ریاڵ مه‌درید ئاره‌زووی رۆشتنی بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نیشانداوه
وێستگە سپۆرت-
ماركۆس یۆرێنتی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاره‌زووی چوونی بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی جه‌ختده‌كاته‌وه كه یۆرێنتی ئاره‌زووی چوونی بۆ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به به‌رپرسانی تیپه‌كه‌ی راگه‌یاندووه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه یۆرێنتی داوای له كارگێڕی ریاڵ مه‌درید كردووه نرخی گرێبه‌سته‌كه له 50 ملیۆن یۆرۆوه بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ كه‌مبكه‌نه‌وه تا ئه‌وه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ بتوانێت گرێبه‌سته‌كه واژووبكات .
له كۆتاییشدا مۆندۆ ئاشكرای كردووه كه یۆرێنتی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌واوی مه‌رجه تاكه كه‌سییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ نیشانداوه .
AM:11:03:18/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4156
جار خوێنراوه‌ته‌وه