له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌ڕازیلی كێبركێیه‌كی توند له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه وئه‌تله‌تیكۆ دروست ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
هه‌ر دوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ویلیانی به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی .
پێگه‌ی سكای سپۆرتی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاره‌زوویه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی ویلیانی به‌رازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی .
ئه‌و پێگه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وئه‌تله‌تیكۆ ئاماده‌ن بڕی 35 ملیۆن پاوه‌ند بده‌نه یانه‌ی چێڵسی بۆ گواستنه‌وه‌ی ویلیان.
له كۆتایشدا سكای سپۆرت ده‌ڵێت چێڵسی گوێ بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه ناگرێت وئاره‌زووی مانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه ده‌كات .
PM:06:29:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3756
جار خوێنراوه‌ته‌وه