له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆركاری له‌نێوان به‌رشه‌لۆنه وڤالێنسیا رووده‌دات
وێستگە سپۆرت-
ئێزگه‌یه‌كی به‌ناوبانگی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه كه له‌چه‌ند كاتژمێری كه‌می داهاتوودا هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وڤالێنسیا گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆركاری له نێوان رووده‌دات.
ئێزگه‌ی راك یه‌كی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری كه‌می داهاتوودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه یاسپه‌ر سیلیسین ی گۆڵچی دووه‌می یانه‌كه‌ی ده‌داته یانه‌ی ڤالێنسیا وله به‌رامبه‌ردا تواناكانی گۆڵچی سه‌ره‌كی ڤالێنسیا كه نیتۆیه به‌ده‌ست ده‌هێنێت .
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه ئه‌و گرێبه‌سته نزیكه له‌وه‌ی به فه‌رمی رووبدات ، به‌وه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك سیلیسین ئاره‌زووی رۆشتنی له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه نیشانداوه .
PM:05:08:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8872
جار خوێنراوه‌ته‌وه