بارتۆمیۆ راستی گرێبه‌ستی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ گریزمان ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
جۆسێب ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه راستی گرێبه‌ستی یانه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌سنی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات .
له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی سكای سپۆرت ئاشكرای كرد كه به فه‌رمی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ گریزمان گه‌یشتۆته رێكه‌وتن و ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه.
ئه‌مرۆ له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی راك یه‌كی كه‌ته‌لۆنی بارتۆمیۆی سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه وتی : من دڵنیام له‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كمان له‌گه‌ڵ گریزمان نه‌كردووه . هیچ جۆره رێكه‌وتنێك رووینه‌داوه . هه‌وڵده‌ده‌ین له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌و باره‌وه‌یه گفتووگۆ بكه‌ین .
PM:03:32:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5304
جار خوێنراوه‌ته‌وه