ریاڵ مه‌درید ده‌یه‌وێت ئامانجێكی تر له به‌رشه‌لۆنه بفڕێنێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌چێته كێبركێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ گواستنه‌وه‌ی هارڤی ئیلۆتی یاریزانی لاوی یانه‌ی فۆڵهامی ئینگلیزی .
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید توانی تاكیوفسا كۆبۆی ژاپۆنی له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بفڕێنێت و له ئێستاشدا ده‌یه‌وێت تواناكانی هارڤی ئیلۆتی یاریزانی به‌هره‌داری فۆڵهام به‌ده‌ستبهێنێت .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی شاهانه ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 16 ساڵه بكاته تیپی كاستیا و دواتر بۆ تیمی یه‌كه‌می سودی لێ وه‌ربگرێت .
هه‌وڵی هه‌ردوو یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیلۆت پاش ئه‌وه دێت كه ئه‌و یاریزانه ره‌تیكرده‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه نوێبكاته‌وه .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه دوینیَ به‌رشه‌لۆنه گرنگیدانی به‌و یاریزانه راگه‌یاند .
PM:12:53:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9400
جار خوێنراوه‌ته‌وه