كۆتینهۆ یانه‌ی داهاتووی دیاری ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
فلیپ كۆتینهۆی به‌رازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له ئه‌گه‌ری رۆشتنی له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه داهاتووی خۆی دیاری ده‌كات .
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێس جه‌ختده‌كاته‌وه كه به ئه‌گه‌رێكی زۆر كۆتینهۆ له پاش یارییه‌كانی كوپا ئه‌مریكا یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه جێده‌هێڵێت ، چونكه ئاسوده نییه له یاریگای كامپنۆ .
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له ئه‌گه‌ری جێهێشتنی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه نزیكترین یانه كه كۆتینهۆ رووی تێبكات یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نییه و پێی وایه ئه‌و یانه‌یه بۆ ئه‌و باشتره له یانه‌ی پاریس سانجێرمان كه هاوشێوه‌ی یانه‌ی چێڵسی ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات .
PM:12:19:17/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5992
جار خوێنراوه‌ته‌وه