‌ڤیدیۆ.. ئۆرۆگوای‌ بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركرد

وێستگە سپۆرت-

هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆرۆگوای‌ بردنه‌وه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ تۆماركرد و به‌ چوار گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ ئیكوادۆری‌ برده‌وه‌ . 

له‌ یارییه‌كانی‌ كوپا ئه‌مریكا وله‌ گروپی‌ سێیه‌م هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆرۆگوای‌ رووبه‌رووی‌ ئیكوادۆر بوه‌وه‌ و یارییه‌كه‌ به‌ چوار گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌ سودی‌ ئۆرۆگوای‌ كۆتییهات . 

چوار گۆڵه‌كه‌ی‌ ئۆرۆگوای‌ نیكۆلاس لۆدیرۆ و كاڤانی‌ وسوارێز وئارتۆرۆ مینا به‌ هه‌ڵه‌ تۆماریان كرد . 

به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئۆرۆگوای‌ یه‌كه‌م سێ خاڵی‌ له‌ پاڵه‌وانێته‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا .  
 


AM:10:22:17/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 1972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌