خلێفی ئەستێرەكانی یانەكەی شۆك دەكات
وێستگە سپۆرت-
ناسڕ خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنسی بە تووڕەییەوە پەیامێكی بۆ یاریزانەكانی یانەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند دەرگای یانەكان بە ڕووی هەر یاریزانێكدا كراوەیە كە دەیەوێت یانەكە جێبهێڵێت.
لە میانی لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی ئەوروپا خلێفی سەبارەت بە فرۆشتنی یاریزانەكانی یانەكەی وتی: یاریزانەكان بەرپرسیارێتیان لەسەرە و پێویستە هەوڵی زیاتر بدەن و ئاستی خۆیان باشتر بكەن، هەر یاریزانێكیش دەیەوێت یانەكە جیبهێڵێت ئەوا دەرگای یانەكەمان كراوەیە و دەتوانێت بڕوات.
لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆكی یانە پاریسییەكە ئەوەی خستەڕوو پێویستە یاریزانەكان ئاگاداری ڕەفتار و ڕەوشتیان بن و خۆیان بپارێزن.
لە كۆتایشدا ناسر خلێفی ئەوەی نەشاردەوە هەندێ گۆڕانكاری پێویستی ئەنجام دەدەن و بۆ ئەو مەبەستەش لیوناردۆی بەرازیلی و بەڕێوبەری وەرزشی نوێی یانەكەی ڕاسپاردووە و متمانەی پێی هەیە بتوانێت چاكسازی بكات.
PM:11:13:16/06/2019
ئهم بابهته 2644
جار خوێنراوهتهوه