‌یانەیەك ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بێ هیوا دەكات

وێستگە سپۆرت-

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت پارێزگاری لە تواناكانی ماركۆس راشفۆردی ئینگلزی وئەستێرەی یانەكەی بكات و موچەكەی بۆ بەرزبكاتەوە .

لەو بارەیەوە رۆژنامەی زەسەنی بەڕیتانی جەختدەكاتەوە كە بەرپرسانی مان یوناتد لە پێناو پارێزگاریكردن لە راشفۆرد و كۆتاییهێنان بە هەوڵەكانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەیانەوێت موچەی هەفتانەی بۆ بەرزبكەنەوە .

ئەو رۆژنامەیە باسی ئەوەشی كردووە كە كارگێڕی شەیتانە سورەكان ئامادەن موچەی هەفتانەی راشفۆرد بكەنە 350هەزار پاوەندی هەفتانە تا ئەوەی گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە لەگەڵ یانەكە وبیرۆكەی رۆشتن لە یاد بكات .

لە ئێستادا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە وریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن . 


PM:07:57:16/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 6156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌