راستی په‌یوه‌ندیكردنی یۆرێنتی به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه ئاشكرا ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
بریكاره‌كه‌ی ماركۆس یۆرێنتی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید راستی په‌یوه‌ندیكردنی ئه‌و یاریزانه به ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه ئاشكرا ده‌كات .
له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی ماركای ئاماژه‌ی به‌وه كرد بوو كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به ته‌واوی نزیكه له گواستنه‌وه‌ی لۆرێنتی .
به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێگه‌ی تۆتۆ میركاتۆ لێدوانێكی جۆلیۆ یۆرێنتی بریكاری ئه‌و یاریزانه‌ی بڵاوكرده‌وه كه باس له وه‌ده‌كات چه‌ند یانه‌یه‌ك گرنگی به یۆرێنتی ده‌ده‌ن ، ئاماده‌ین گوێ بۆ هه‌موو گرێبه‌سته‌كان بگرین. به‌ڵام تاكو ئێستا هیچ گرێبه‌ستێكی فه‌رمی پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه نه‌كراوه .
PM:04:05:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1916
جار خوێنراوه‌ته‌وه