واده‌ی یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاشكرابوو
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه واده‌ی یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرا ده‌كات بۆ خۆئاماده‌كردنیان بۆ یارییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یه‌كه‌م یاری دۆستانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێڵسی ده‌بێت له 23 ی مانگی حه‌وت .
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه له پاش ئه‌م یارییه و له 27ی مانگی حه‌وت له وڵاتی یابان رووبه‌رووی یانه‌ی ڤیسڵ كوبی ئه‌و وڵاته ده‌بێته‌وه كه ده‌كاته رۆژی شه‌ممه .
PM:12:33:15/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2372
جار خوێنراوه‌ته‌وه