ڤیدیۆ.. هۆڵندا گه‌یشته یاری كۆتایی نه‌یشن لیگ
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نه‌یشن لیگ پاش ئه‌وه‌ی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌رای برده‌وه .
له نیوه‌ی كۆتایی پاڵه‌وانێتی نه‌یشن لیگ هۆڵندا رووبه‌رووی ئینگلته‌را بوه‌وه، یارییه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی هۆڵندا كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی هۆڵندا هه‌ریه‌كه له دی لێخت وكایل واڵكه‌ر به هه‌ڵه وكوینسی برۆمێس تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی ئینگلته‌راش ماركۆس راشفۆرد به لێدانی سزا تۆماری كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه هۆڵندا گه‌یشته یاری كۆتایی بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی پرتوگال .
AM:12:36:07/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3720
جار خوێنراوهتهوه