‌ڤیدیۆ.. لیڤه‌رپوڵ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ چامپیۆنس لیگ

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ بووه‌ پاڵه‌وانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری‌ كۆتایدا یارییەكە بەدوو گۆڵی بێ وەڵام  له‌ تۆتنهامی‌ برده‌وه‌ . 

له‌ یاری كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا هه‌ردوو  یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ وتۆتنهام له‌ یاریگای‌ واندا میترۆپۆلیتانۆی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ مه‌دریدی‌ پایته‌ختی‌ ئیسپانیا رووبه‌رووی‌ یه‌كتر بونه‌وه‌ .

یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی لیڤەر كۆتاییهات .گۆڵەكانی یارییەكە هەریەكە لە محەمەد سەڵام وئۆریگی تۆماریان كرد

به‌و شێوه‌ لیڤه‌رپوڵ بۆ شه‌شه‌م جار له‌مێژوویدا بووه‌ پاڵه‌وانی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان  و تۆتنهامیش شكستی‌ هێنا له‌ بردنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م نازناوی‌ چامپینۆس لیگ .


PM:11:59:01/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری