‌نوێترین لێدوانی‌ ڤالڤێردی‌ له‌سه‌ر داهاتووی‌

وێستگە سپۆرت-

ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی‌ ئیسپانی‌ وراهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ داهاتووی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌و جه‌ختده‌كاته‌وه‌ تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

له‌ نوێترین لێدوانیدا ڤالڤێردی‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرای‌ كرد كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرۆكه‌ی‌ جێهێشتنی‌ یانه‌كه‌ی‌ نییه‌و ده‌یه‌وێت تا كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رده‌وام بێت . 

ئه‌م لێدوانه‌ی‌ ڤالڤێردی‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ پاش شكستی‌ یانه‌كه‌ به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا له‌ جامی‌ شایی ئیسپانیا زۆرێك له‌ سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ ڤالڤێردی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ دوورده‌خه‌نه‌وه‌ . 


PM:11:31:27/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 4276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری