سۆڵشایه‌ر هه‌ڕه‌شه له ریاڵ مه‌درید ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ئۆلی گۆنار سۆلشایه‌ری راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد هه‌ڕه‌شه له ریاڵ مه‌درید ده‌كات به رفاندی ئامانجێكی سه‌ره‌كی ئه‌و یانه‌یه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا .
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه سۆڵشایه‌ر داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا به جدی كار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی جیۆڤانی لۆسیلۆی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ بیتسی ئیسپانی بكه‌ن كه ریاڵ مه‌درید هه‌وڵی جدی داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی .
ماركا ئاشكراشی كردووه كه لۆسیلۆ یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی زیدان بۆ وه‌رزی داهاتوو ، جگه له ریاڵ مه‌درید تۆتنهامیش ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات .
PM:08:47:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3468
جار خوێنراوه‌ته‌وه