به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ستێكی فه‌رمی ره‌تكرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرێبه‌ستێكی فه‌رمی یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی ره‌تده‌كاته‌وه بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی ئه‌ندریه گۆمێزی به‌ڕازیلی .
پێگه‌ی سكای سپۆرتسی به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی وێستهامی ئینگلیزی گرێبه‌ستێكی به بڕی 18 ملیۆن پاوه‌ند داوه‌ته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ، به‌ڵام راسته‌وخۆ یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ئه‌و گرێبه‌سته‌ی ره‌تكردۆته‌وه.
پێگه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت له به‌رامبه‌ر 25 بۆ 30 ملیۆن پاوه‌ند ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بێت .
له كۆتایشدا سكای جه‌ختده‌كاته‌وه كه وێستهام ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا تواناكانی ئه‌و یاریزانه به‌ده‌ستبهێنێت .
PM:05:00:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6232
جار خوێنراوه‌ته‌وه