هه‌واڵێكی گرنگ له‌سه‌ر هازارد بڵاو بوه‌وه
وێستگە سپۆرت-
ئیدین هازاردی به‌لجیكی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی وه‌كو باشترین یاریزانی وه‌رزی رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی دیاری كرا به ده‌نگی زۆرینه‌ی هانده‌ران .
پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كێتی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی خولی ئینگلیزی راپرسییه‌كی بۆ دیاریكردنی باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامدا و به زۆرینه‌ی ده‌نگی هانده‌ران ئیدین هازاردی به‌لجیكی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی چێڵسی وه‌كو باشترین یاریزان دیاری كرا .
هازارد توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له ئه‌گویرۆ و بێرناردۆ سێلڤا وره‌حیم سترلینگ ومانی وڤان دایك دا .
له ماوه‌ی رابردوودا ڤان دایك بووه باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی له لایه‌ن یه‌كێتی یانه پیشه‌گه‌ره‌كان ، نه‌ك ده‌نگی هانده‌ران .
PM:04:08:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5368
جار خوێنراوه‌ته‌وه