دی لێخت بژارده‌ی سێیه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت
وێستگە سپۆرت-
ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكارو كاپتنی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه ومان یونایتد بێ هیوا بكات و مانه‌وه‌ی له یانه‌ی ئه‌یاكس هه‌ڵبژێرێت .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ماتیاس دی لێخت ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ومان یونایتد بێ هیوا بكات ومانه‌وه‌ی له یانه‌ی ئه‌یاكس بۆ وه‌رزی داهاتووش هه‌ڵبژێرێت .
له لێدوانێكیشیدا دی لێخت ئاشكرای كردووه راسته چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی من ده‌ده‌ن ، به‌ڵام هیچ یانه‌یه‌ك لای من خۆشه‌ویستر نییه له ئه‌یاكس .
دی لێخت ده‌شڵێت هه‌میشه حه‌زده‌كه‌م به باشترین شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس ده‌ربكه‌وم و له ئێستاشدا گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه هه‌یه ودووریش نییه لێره به‌رده‌وام بم .
PM:12:59:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5484
جار خوێنراوه‌ته‌وه