ته‌نها مه‌ترسی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی ڤالڤێردی نییه
وێستگە سپۆرت-
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جه‌ختده‌كاته‌وه كه پۆسته‌كه‌ی ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تاكه شوێن نییه كه‌مه‌ترسی له‌سه‌ره ، به‌ڵكو مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رپرسێكی تری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ش هه‌یه .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كه ڤالڤێردی وه‌كو راهێنه‌ر رۆڵ ده‌گێرێت ته‌نها شوێن نییه كه مه‌ترسی له‌سه‌ره وداهاتووی ڤالڤێردی نادیاره ، به‌ڵكو داهاتووی پیپ سگوێرای به‌رێوه‌به‌ری گشتی یانه‌كه‌ش له مه‌ترسی دایه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه .
له پاش له‌ده‌ستدانی جامی شایی ئیسپانیا دۆخی به‌رشه‌لۆنه ئاڵۆز بووه وكه‌س نازانێت داهاتووی راهێنه‌ر وكارگێڕی یانه‌كه چۆن ده‌بێت.
PM:12:30:27/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3100
جار خوێنراوه‌ته‌وه