دوای له ده‌ستدانی جامی شا به‌رشه‌لۆنه نۆ یاریزان ده‌خاته مه‌زاده‌وه
وێستگە سپۆرت-
پاش ئه‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه شه‌وی رابردوو جامی شای ئیسپانیای له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ڤالێنسیا له‌ده‌ستدا ، یانه‌كه نۆ یاریزان ده‌خاته مه‌زاده‌وه بۆ فرۆشتن .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پاش شكسته‌كه‌ی یاری ڤالێنسیا بڕیاری داوه ده‌ستبه‌رداری نۆ یاریزان بێت .
سپۆرت جه‌ختده‌كاته‌وه كه له‌و نۆ یاریزانه سه‌ره‌كیترینیان هه‌ریه‌كه له جیلسۆن مۆریلۆ وكۆتینهۆ وكیڤن پرینس بواتینگه .
ئه‌و حه‌وت یاریزانه‌ی تریش كه به‌گه‌رێكی زۆر یانه‌كه جێده‌هێڵن هه‌ریه‌كه له سیلیسین و ڤێرمایلین وئۆمتیتی ورافینا و ماڵكۆم وئیڤان راكیتیچ .
PM:06:45:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4452
جار خوێنراوه‌ته‌وه