مێسی پێی وتم گوێدرێژ
وێستگە سپۆرت-
جیمس مینلهری ئهستێرهی یانهی لیڤهرپوڵ باسی روداوێكی نێوان خۆی ومێسی دهكات له یاری گهڕانهوه ی یانهكهی بهرامبهر بهرشهلۆنه له خولی یانه پاڵهوانهكانی ئهوروپا .
له لێدوانێكیدا بۆ پێگهی میل ئۆن سەندای میلنهر وتی کاتێک لە پشووی نێوان تايمةكاندا دەچوینەوە ژووری خۆگۆرین میسی رووی کردە من و بە زمانی ئیسپانی پێی ووتم burro کە ئەو ووشەیە بە ئیسپانی بە مانای گوێ درێژ دێت ، میسی نەیدەزانی کە من ئیسپانی دەزانم ، ئەم ووشەیە بە یاریزانێک دەوترێت کە لە یاریگاکان توند یاری بکات و شق وەشێن بێت ،
میلنر دەڵێت : من لە تايمى یەکەم ھیچم لە میسی نەکەوت تەنھا یەک جار نەبێت بەرکەوتنێکی ئاسایی بوو بەڵام میسی پێی ووتم تۆ بۆیە لەمنت دا چونکە تۆپەکەم کرد بە بەینی قاچەکاندا .
میلنر دەڵێت : ھەرکەسێک بیەوێت میسی بوەستێنێ دەبێت چاوەڕوانی ھەموو شتێک بکات ، ئەوەی ئەو بەرامبەر بە من کردی کە تۆپەکەی کردە نێوان قاچەکانم بە ملیۆنان کەس بینویەتی ، بەڵام شتێکی ئاساییە چونکە میسی یاریزانێکی گەورەیە ، بەڵام نەدەبو بەو شێوەیە قسە بە من بڵێت
PM:12:52:26/05/2019
ئهم بابهته 3936
جار خوێنراوهتهوه