به گرێبه‌ستێكی پێوانه‌یی مان یونایتد نزیكده‌بێته‌وه له به‌ده‌ستهێنانی دی لێخت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی گرێبه‌ستێكی گه‌وره بۆ گواستنه‌وه‌ی ماتیاس دی لێختی هۆڵندی و به‌رگریكاری و كاپتنی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام ئاماده ده‌كات .
رۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد گرێبه‌ستێكی به‌رامبه‌ر 70 ملیۆن پاوه‌ند ئاماده‌كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی دی لێخت بۆ ریزه‌كانی وئه‌م بڕه‌ش زۆره وره‌نگه یانه هۆڵندییه‌كه ڕازی بكات .
هاوكات ئاس ئاشكراشی كردووه كه كارگێڕی مان یونایتد ئاماده‌یه 350 هه‌زار پاوه‌ندی هه‌فتانه بداته دی لێخت وه‌كو موچه .
له ئێستادا دی لێخت سه‌رقاڵی مه‌شق وراهێنانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵندا بۆ یارییه‌كانی نه‌یشن لیگ .
AM:10:13:26/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوه‌ته‌وه