ڤیدیۆ.. به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا شكستی هێنا وجامی شای له‌ده‌ستدا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڤالێنسیا بووه پاڵه‌وانی جامی شای ئیسپانیا پاش ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رشه‌لۆنه‌ی برده‌وه .
له یاری كۆتایی جامی شایی ئیسپانیا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه رووبه‌رووی یانه‌ی ڤالێنسیا بوه‌وه ، یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌سودی ڤالێنسیا كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ڤالێنسیا كیڤن گامیرۆ ورۆدریگۆ مۆرینهۆ تۆماریانكرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش لیۆنێل مێسی تۆماری كرد .
به‌و شێوه ڤالێنسیا بۆ هه‌شته‌م جار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وان و به‌رشه‌لۆنه شكستی هێنا له‌وه‌ی كۆی نازناوه‌كانی بكاته 31 نازناو .
PM:11:56:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4740
جار خوێنراوه‌ته‌وه