گواردیۆلا راهێنه‌رێكی گونجاو بۆ یۆڤانتۆس هه‌ڵده‌بژێرێت
وێستگە سپۆرت-
پیپ گواردیۆلای ئیسپانی وراهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئامۆژگاری یانه‌ی یۆڤانتۆس ده‌كات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی وراهێنه‌ری چێڵسی واژووبكه‌ن .
پێگه‌ی رای سپۆرت ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا ئامۆژگاری به‌رپرسانی یانه‌ی یۆڤانتۆسی كردووه كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ماوریسۆ ساری ئیتاڵی وراهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی واژووبكه‌ن .
ئه‌و پێگه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه به‌رپرسانی یۆڤانتۆس سه‌رسامن به تواناكانی ئه‌و راهێنه‌ره به‌تایبه‌ت كه ساری شێوازی هێرشبه‌ری په‌یڕه‌و ده‌كات .
له ماوه‌ی رابردوودا ناوی پیپ گواردیۆلا به به‌هێزی به‌سترابۆوه به یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه .
PM:11:16:25/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4300
جار خوێنراوه‌ته‌وه