به‌رشه‌لۆنه یاریزانێكی خولی پله دووی ئیسپانیا ده‌كات جیگره‌وه‌ی سوارێز
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی گرنگی به تواناكانی كریستیان پۆرتۆگێسی ئیسپانی وهێرشبه‌ری یانه‌ی جیرۆنا ده‌دات .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه كارگێڕی به‌رشه‌لۆنه چه‌ند یاریزانێكیان دیاری كردووه تا ئه‌وه‌ی شوێنی سوارێز له هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه بگرێته‌وه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی كه له ئێستادا له جێگه‌ی سه‌رنجی به‌رشه‌لۆنه‌دایه پۆرتۆگێسی یاریزانی یانه‌ی جیرۆنایه كه یانه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه دابه‌زی بۆ ریزی یانه پله دووه‌كان .
به‌رشه‌لۆنه ده‌بێت كێبڕكێی هه‌ر یه‌كه له یانه‌كانی ریاڵ سۆسیداد و پۆرتۆ بكات بۆگواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه .
پۆرتۆگێس ئه‌م وه‌رزه نۆ گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركردووه .
PM:12:38:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4584
جار خوێنراوه‌ته‌وه