هه‌واڵێكی گرنگ له‌سه‌ر مۆدریج بڵاو ده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی لوكا مۆدریجی كرواتی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی نوێده‌كاته‌وه .
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا گرێبه‌ستی لوكا مۆدریج تاوه‌كو هاوینی ساڵی 2021 نوێده‌كاته‌وه .
ماركا ئاشكراشی كردووه كه زیدان به ته‌واوی متمانه‌ی به تواناكانی مۆدریج هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت پارێزگاری له تواناكانی بكات بۆ وه‌رزی داهاتوو .
مۆدریج ساڵی رابردوو بووه باشترین یاریزانی جیهان و خه‌ڵاتی تۆپی ئاڵتونی و باڵۆند دۆڕی به‌ده‌ستهێنا .
AM:11:34:23/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2428
جار خوێنراوه‌ته‌وه