به‌رشه‌لۆنه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید واژوو ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌به‌ر زۆری نرخه‌كه‌ی له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ جۆڤیجی سڕبی و هێرشبه‌ری ئینتراخت فرانكفۆرت په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌و به‌رشه‌لۆنه ده‌چێته پێشه‌وه بۆ كڕینی .
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ریاڵ مه‌درید داواكاری یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ره‌تكردۆته‌وه و ئاماده نییه 100 ملیۆن یۆرۆ له پێناو گواستنه‌وه‌ی یۆڤیج خه‌رج بكات .
ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌شڵێت یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چۆته پێشه‌وه بۆ كڕینی ئه‌و هێرشبه‌ره سڕبییه و گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌ش ده‌كات .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا رۆژنامه‌ی سكای سپۆرت ئاشكرای كرد ریاڵ مه‌درید گه‌یشتۆته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه .
PM:08:12:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 9592
جار خوێنراوه‌ته‌وه