ریاڵ مه‌درید بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر داهاتووی مۆدریج دا
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی به شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری داهاتووی لوكا مۆدریجی كرواتی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید نزیكن له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لوكا مۆدریج بۆ یه‌ك وه‌رزی تر وتا هاوینی ساڵی 2022 كه گرێبه‌ستی ئێستای له ساڵی 2021 كۆتایی دێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كردووه كه به‌رپرسانی ریاڵ مه‌درید وبه تایبه‌تیش زیدان متمانه‌یه‌كی زۆری به تواناكانی ئه‌و یاریزانه هه‌یه و ده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتووش سود له مۆدریج وه‌ربگرێت .
PM:05:42:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5712
جار خوێنراوه‌ته‌وه