دیشامپ لیستی یاریزانه‌كانی فه‌ڕه‌نسای ئاشكرا كرد وبۆیه‌كه‌م جار یاریزانێكی بانگهێشتكرد
وێستگە سپۆرت-
دیدییه دیشامپی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا لیستی یاریزانه‌كانی بۆ سێ یاتری داهاتووی تیپه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و بۆیه‌كه‌مجار یاریزانێكی بانگهیشتكرد .
له لیسته‌كه‌دا دیشامپ لینگلێتی به‌رگریكاری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی بانگكردوه ئه‌مه‌ش پاش پێكانی كیمیبی به‌رگریكاری پاریس سانجێرمان .
فه‌ڕه‌نسا له دووی مانگی شه‌ش رووبه‌رووی بۆلیڤا ده‌بێته‌وه له یارییه‌كی دۆستانه‌دا ، هاوكات له 8 و11ی مانگیش رووبه‌رووی توركیا و ئه‌ندۆرا ده‌بێته‌وه له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆدا .
PM:05:30:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوه‌ته‌وه