دوای یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی گرنگ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
به‌رنامه‌ی به‌ناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی جه‌ختده‌كاته‌وه دوای كۆتا یاری خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستێكی گرنگ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
به‌رنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید رێكه‌وتنی كۆتایی له‌گه‌ڵ كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی كردووه و ته‌نها ره‌زامه‌ندی یانه‌ی تۆتنهام ماوه .
ئه‌و به‌رنامه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه دوای یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه پیرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی فه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه پێشكه‌شی یانه‌ی تۆتنهام ده‌كات .
له كۆتایشدا ئه‌و به‌رنامه‌یه باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ره‌نگه ریاڵ مه‌درید له‌م گرێبه‌سته‌دا گاریس بێڵ به‌كاربهێنێت .
PM:01:12:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3496
جار خوێنراوه‌ته‌وه