‌یۆڤانتۆس گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ راهێنه‌ری‌ نوێ

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ به‌ ته‌واوی‌ نزیكه‌ له‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ماوریسیۆ ساری‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ له‌نده‌نی‌ .

رۆژنامه‌ی‌ كۆرێری‌ دیلۆ سپۆرتی‌ ئیتاڵی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتنی‌ زاره‌كی‌ له‌گه‌ڵ ماوریسۆ ساری‌ راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ تا ئه‌وه‌ی‌ له‌ وه‌رزی‌ داهاتوو راهێنه‌رایه‌تی‌ یانه‌كه‌ له‌ جێگه‌ی‌ ماسیملیانۆ ئه‌لیگری‌ وه‌ربگرێت . 

رۆژنامه‌كه‌ باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ داهاتووی‌ ساری‌ له‌گه‌ڵ چێڵسی‌ به‌ ته‌واوی‌ یه‌كلایی بۆته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ جێده‌هێڵێت و به‌ ئه‌گه‌رێكی‌ زۆر یۆڤانتۆسیش وێستگه‌ی‌ داهاتووی‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ ده‌بێت .


PM:12:27:21/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 6768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری