ئه‌م وێنه‌یه هۆكاره بۆ رۆشتنی ئیسكۆ له ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تۆنی كروسی ئه‌ڵمانی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید هۆكاره بۆ رۆشتنی ئیسكۆ له یانه‌كه‌یدا .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له پاش نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی تۆنی كروس ئیسكۆ بڕیاری داوه ریزی یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت ، چونكه ئه‌و یاریزانه پێی وایه كه به مانه‌وه‌ی كروس و گرێبه‌ستكردنی یانه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی ناوه‌ندا هه‌لی یاریكردنی زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه.
مۆندۆ باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه متمانه‌ی زیدان به به‌رده‌وامبونی كروس وا له ئیسكۆ ده‌كات كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا بڕیای جیهێشتنی یانه‌كه‌ی بدات ، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی رابردوودا هه‌واڵێك بڵاو بوه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئیسكۆ ئاماده‌یه به‌رده‌وام بێت له یانه‌كه‌یدا .
AM:11:24:21/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 6720
جار خوێنراوه‌ته‌وه