ڤالڤێردی و گواردیۆلا ده‌چنه جه‌نگه‌وه له‌گه‌ڵ زیدان
وێستگە سپۆرت-
هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ومانچسته‌رسیتی ده‌چنه كێبڕكێی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆگواستنه‌وه‌ی كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان .
رۆژنامه‌ی ماركای نزیك له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گواستنه‌وه‌ی مباپێ له م هاوینه‌دا یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی زیدان بۆ وه‌رزی داهاتوو .
به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه كاری یانه‌ی شاهانه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هه‌روا ئاسان نییه به‌وه‌ی كه هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌رسیتی و به‌رشه‌لۆنه‌ش ئاره‌زوویه‌كی زۆریان هه‌یه بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ وكێبركێی یانه‌ی شاهانه ده‌كه‌ن.
دوینێ مباپێ پاش وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ڕه‌نسی جێهێشتنی یانه‌كه‌ی ره‌تنه‌كرده‌وه .
PM:12:25:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4168
جار خوێنراوه‌ته‌وه