ئه‌نچیلۆتی وه‌ڵامی خواسته‌كه‌ی رۆناڵدۆ ده‌داته‌وه
وێستگە سپۆرت-
كارلۆ ئه‌نچلۆتی ئیتاڵی و راهێنه‌ری یانه‌ی ناپۆلی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه و مانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی ناپۆلی دووپاتده‌كاته‌وه .
له‌ماوه‌ی رابردوودا هه‌ندێك سه‌رچاوه باسی ئه‌وه‌یان كرد كه رۆناڵدۆ ئاره‌زوو ده‌كات بۆ وه‌رزی داهاتوو ئه‌نچیلۆتی ببێته راهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی سكای سپۆرتی ئیتاڵی ئه‌نچیلۆتی ده‌ڵێت: من گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ناپۆلی هه‌یه‌و بێگومان ڕێز له‌و گرێبه‌سته ده‌گرم و زۆریش ئاسوده‌م له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مدا .
ئه‌نچیلۆتی وتیشی ده‌مه‌وێت چی له توانامدا هه‌یه پێشكه‌شی یانه‌كه‌می بكه‌م و وه‌رزی داهاتوو كێبركێی نازناوه‌كان بكه‌م .
به‌م لێدوانه‌شی ئه‌نچیلۆتی به ته‌واوی رۆناڵدۆ و یانه‌ی یۆڤانتۆس بێ هیوا ده‌كات .
PM:12:07:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 3276
جار خوێنراوه‌ته‌وه