به فه‌رمی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌یه‌كی یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید گرێبه‌ستی تۆنی كروسی ئه‌ڵمانی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه .
ئێزگه‌ی كادینا كوبی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ تۆنی كروس گه‌یشتۆته رێكه‌وتنی كۆتایی و گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ی تاوه‌كو مانگی شه‌شی ساڵی 2023 نوێكردۆته‌وه .
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كردووه كه كاتژمێر یه‌ك به‌كاتی ئیسپانیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ساز ده‌كرێت و به فه‌رمی گرێبه‌ستی ئه‌و ئه‌ستێره‌ی ئه‌ڵمانییه نوێده‌كرێته‌وه .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه ناوی ئه‌و یاریزانه به توندی به‌سترابوه‌وه به رۆشتن له یانه‌كه‌یدا له‌م هاوینه‌دا و یانه‌كانی مان یونایایتد و پاریس سانجێرمان وئینته‌رمیلان و یۆڤانتۆس له هه‌وڵ دابون بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه.
AM:11:39:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4740
جار خوێنراوه‌ته‌وه