گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆرڕكاری چاوه‌ڕواننه‌كراو له‌نێوان سیمۆنی وگواردیۆلا رووده‌دات
وێستگە سپۆرت-
رۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی جه‌ختده‌كاته‌وه كه دیگۆ سیمۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید چاوی بڕیوه‌ته تواناكانی گابرێل خیسیۆسی به‌ڕازیلی و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌رسیتی ئینگلیزی .
رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به سه‌ركردایه‌تی سیمۆنی ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی گابرێل خیسۆسی به‌ڕازیلی وهێرشبه‌ری یانه‌ی مان سیتی ده‌كات وئاماده‌یه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی ئه‌و یانه ئینگلیزییه بكات بۆگواستنه‌وه‌ی خیسۆس .
له كۆتاییدا رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه پیپ گواردیۆلا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و هێرشبه‌ره به‌ڕازیلییه بێت له پێناو به‌ده‌ستهێنانی رۆدریگۆ هێرناندزی ناسراو به رۆدری یاریزانی ناوه‌ندی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید .
گواردیۆلا ده‌یه‌وێت رۆدری بكاته شوێنگره‌وه‌ی فێرناندینهۆی به‌ڕازیلی .
AM:11:01:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 4560
جار خوێنراوه‌ته‌وه