كلوپ ده‌یه‌وێت تۆڵه له زیدان بكاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی ده‌یه‌وێت تۆڵه له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بكاته‌وه‌و گرێبه‌ستێكی فه‌رمی پێشكه‌شی ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌و یانه‌یه ده‌كات .
له ماوه‌ی رابردوودا زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وراهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید چه‌ند هه‌وڵێكی داوه بۆ گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح و سادیۆ مانی .
رۆژنامه‌ی ده‌یلی ستاری به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یۆرگن كلوپی راهێنه‌ری لیڤه‌رپوڵ گرێبه‌ستێكی به‌رامبه‌ر 100 ملیۆن یۆرۆ ئاماده كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئیسكۆ ئالاركۆنی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی ریاڵ مه‌درید .
له ماوه‌ی رابردووش‌دا ئیسكۆ بڕیاری جێهێشتنی یانه‌كه‌ی داوه‌و به ئه‌گه‌رێكی زۆر له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت .
AM:10:12:20/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 5548
جار خوێنراوه‌ته‌وه