نیمار داوایەكی سەیر لە ریاڵ مەدرید دەكات
وێستگە سپۆرت-
نیمار داسێلڤای بەڕازیلی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان داوا لە یانەی ریاڵ مەدرید دەكات گرێبەست لەگەڵ رۆبێرتۆ فێرمینهۆ ی هێرشبەری لیڤەرپوڵ واژووبكەن .
پێگەی دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە نیمار بە بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدریدی وتووە ئامادەیە درێسی یانەكەیان بپۆشێت ، بەڵام داوای لێكردوون كە گرێبەست لەگەڵ فێرمینهۆی هاونیشتیمانی وهێرشبەری یانەی لیڤەرپوڵ واژووبكەن .
دۆن باڵۆن لە كۆتاییدا باسی ئەوەی كردووە كە نیمار بە هیچ جۆرێك پێی خۆش نییە هاوشانی كەریم بنزیمە یاری بكات .
ئەم داوایەی نیمار زۆر قورسە ویانەی لیڤەرپوڵیش ئامادە نییە دەستبەرداری تواناكانی فێرمینهۆ بێت .
PM:11:15:19/05/2019
ئهم بابهته 14972
جار خوێنراوهتهوه